به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە هۆی وریایی ئیتلاعاتیی هێزی سپای پارێزگەکە ئەم دوو تیرۆریستە بەرلەوەی دەرفەتێکی بچووک بدۆزنەوە و هەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لە ناوچەی گشتیی کلە گان ی شاری سراوان و لە ئۆپراسیۆنێکی لە ناکاو وخێرا، گیران.
دوای گیرانی ئەم دوو تیروریستە دەرکەوت کە ئەوان بە ڕەگەز پاکستانین و لە ڕیزی یەکێک لە تاقمە تیرۆریستییەکانی دوژمنی نیزامن کە بەنیازی ئاژاوەگێڕی و نانەوەی ترس و تۆقان هاتوونەتە ئێران .
دوابەدوای پشکنینی شوێنی مانەوەی ئەم کەسانە دوو بۆمبی ئامادە ی تەقینەوە کە بڕیار بووە لە شوێنەکانی قەرەباڵغ بتەقێتەوە دۆزرایەوە و لەلایەن تاقمەکانی پسپۆڕیی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پارێزگەی سیستان و بەلوچستان پووچەڵ کرایەوە.
ئەم دووتیرۆریستە لە لێپێچینەوە بەراییەکان دا دانیان بەوەدانا کە بەنیازی جێبەجێ کردنی ئامانجی نگریس هاتوون و بەم زووانە هەواڵەکانی تر لەمبارەوە بە وردی ڕادەگەیەندرێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:١٨
News ID: 780392

بە هەوڵی هێزی ڕێکخراوی هەواڵگری سپای پاسدارانی پارێزگەی سیستان و بەلوچستان دوو تیرۆریستی پاکستانی تەیار بە چەکەمەنی و تەقەمەنی لە دەڤەری "سەراوان"ی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەست بەسەر کران.